تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئابوتاب
جوان و ڕێکوپێک دەڵێن قسان زۆر بە ئابوتاب دەکا. نەقڵەکەی بە ئابوتاب گێڕایەوە.
ئابونە
پارەی ڕۆژنامە و گۆڤارێک لە پێشدا دان و لەسەریەک وەرگرتنی
ئابوور
ڕێز، شەرم، نامووس، ئابڕوو
سازدان، تەکووزکردن پێکهێنان: مەکارا خۆ ئابوور کر
بابوتان
گەمەیەکی مناڵانە
بابوسکە
سوتوو، خۆڵەجگەرە و قاقەز و پەڕۆی سووتاو
بابوونە
گوڵە بابوونە، گیایەکە سەرە بەهاران دەردێ و گوڵێکی سپی دەکا
بابوێر
کون یا قەڵشتی لە خانوودا کە بای پێدا دێ
تابوور
دەستەیەکی هەزارکەسی لەشکر، فەوج، هەنگ
خۆراوابوون
ڕۆژپەڕین، نەدیوبوونی زەردەپەڕ، خوەرنیشتن
دابوو
هاتەسەر دەستان، خۆی چەماندەوە
دابوون
چەمینەوەیەکە دەست بگاتە سەر زەمین
درگابوون
ئاواڵە بوونەوەی دەمی برین