تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەمشەو
شەوێ کە تیاین، ئیمشەو، ئەڤشەو، ئیشەڤ
ئەموست بەستە
بریەتیە لە فریودراو، هەڵخڵەتاو
ئەموستانە
قوچەکە، ئەنگوستیلەی دروومان
ئەموستەوێڵە
کلکەوانە، ئەنگوستیلە، ئاڵقەی خشڵی قامک
ئەمڕۆ
ڕۆژێ کە تیاین، نەدوێکە نە سۆزی، ئیمڕۆ، ئیڕۆ، ئاڕۆ، ئارۆ
ئەمیان
ئەم نزیکەیان، هێما بۆ یەکی نزیک لە ناو هیتردا: ئەمیان لەمانی تر جوانترە
ئەمیش
ئەوی دیکەش، دیترژی، ئەڤژی، ئەمیچ
ئەمین
دەس پاک و ڕاست، جێ متمانە
خاترجەم: لێت ئەمینم
ئێمەین
ئەمیچ
ئەمیش، ئەویەکەش
ئەمێ
ئەگرە، ئێرە، ڤر، ڤرا
ئێمە ئەبێ، گەرەکە ئێمە
ئەمێ، مێ، مێوینە: جوانووی ماینەکەمان ئەمێیە، نێر نیە