تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەشکێل
ئشکێل، چوار پەل بەستن و بە زەویدا دان، چوار مێخە
سندم، پێوەند، زنجیر و ئاڵقەی کە دەیکەنە پای یەکسم و بەندی
ئەشکەفت
شکەفت، غار، ڕەهۆڵی زل لە شاخدا
ئەشکەنە
کارواناشی، گۆشتاوێکی خەست و خۆڵە بە پیوازەوە
ئەشکەڵە
مەنگەنەی نەجار و ئاسنگەر
دارۆکێکی لەلە کراو بۆ پێکەوە لێکدانی تەختە دەوار
ئامرازێکی جەزرەبەدانە هەر قامکەی تاوانباریان دەناو کونە تەختەیەکی خڕ دەنا و بە پەت جەڕە بابەیان دەدا، چێوجەلە
ئەشێ
دەبێ، گەرەکە، پێویستە
دەتوانێ
شیاویەتی
ئەشەدبۆ
گیایێکی بۆن خۆشە
ئەفسەر
پلەمەند، دەرەجەدار لە سپادا
ئەفەندی
وشەی ڕێزلێنان وەک بەگ، ئاغا