تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەتۆ
ئەتۆ: ئەتۆ ئەی چرچە پیسەی لینگ گوواوی! /لەگەڵ زەڕڕاتی عاڵەم تێکەڵاوی؟ «جەنابی مەلا»
ئەتی
پاشگرێکە ناو دەکاتە چاوگە: پیاوەتی، جیرانەتی
ئەتەم
گەرای وەگیان هاتوو
ئەجزا
شتی لە نەوت و بنێشت درووس کراو: تەزبێحەکەم ئەجزایە، شەمچەی پێوە نێ بۆ چرووکی دێت
دەرمان
ئەجی
ئەیژی، وەک ئەوەیە: وێش ئەجی سەڵوێنە مدرێنە پاوە «سەیدی»
ئەجەل
ماوە، مەودا: ئەو ماڵەت بە ئەجەلی دوو مانگ بەقەرز ئەدەمێ
ئاکام، وادەی مەرگ: بزن ئەجەلی هات نانی شوان دەخوا «مەسەل»
ئەح
وشەی گوێ پێ نەدان: ئەح چی لێ بکەم، ئەهـ
ئەحئەح
وشەی دەرکردنی پەز لە ئاغەڵ
ئەحا
وشەی باوەڕ نەکردن و سەیرمان: ئەحا لەو درۆیە، تەحا، پەحا
ئەحمەق
کەر و گەللایی و نەفام، هەقمەق: وەکوو یەک دێتە بەر گوێی پیاوی ئەحمەق/سەفیری بولبول و ئاوازی لەقلەق «شێخ ڕەزا»
ئەحواڵپرسی
چاک و چۆنی، بەسەر کردنەوە