تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەک
پاشگرێکە ناوی تایبەتی لە ناوی گشتی ساز ئەدا: پەشمەک، کرمەک، ناخوونەک
دوای پەسن [سفەت] ئەکەوێ و ئەیکاتە ناو: کاڵەک، خامەک، کورتەک
دوای ڕیشەی چاوگ [مەسدەر] ئەکەوێ و ئەبێتە ناو: پەستەک، ڕنەک
لە دوای ڕیشەی چاوگ واتای زیادەڕەوی دەدا: بڕەک، نووسەک، زیرەک، ژیرەک
یەک: گوندەک، پیاوەک، ژنەک
پێشگرێکە واتای عەزرەت و داخ دەدا: ئەک نەژیم لە پاشی تۆ، دەک، حەک
ئەککوو
پەککوو، وشەی زۆر سەیرمان: ئەککوو چەند عەجێبە؟!
ئەکی
پاشگری کات و شوێن: پێشەکی، دووپشتەکی
بەواتا: وەک، وێنە: کەرەکی
بەواتاهی، ئی: خێڵەکی، دەشتەکی، سەرەکی، شارەکی
بە تەنیا واتا: کێ؟
ئەکە
پاشگرێکە بۆ ناساندنی نەناس: پیاوەکە، کفتەکە، ژنەکە
بۆ بچووک نیشاندان: قوتەکە، شڕەکە، خڕەکە
بۆ خۆشەویستی و دۆستی: پیاوەکە وەرە، کچەکە وا مەڵێ، براکە کێوە دەچی؟