تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەنجێنە
ئەنجینە
ناوی گۆندێکەلای بانە
ئەنحام
بەخشش، پاداشتی خزمەتکار سەرەڕای مز، ئەنعام، خەڵات
ئەند
لەدوای ئەوەیان ئەمەدێت، واتا: هەند، هێند، چەند، ئەوەندەوشیارەمەحوی تێدەگا دنیا خەراباتە/خەرابەگەر دەکا ئەهلی خەرابەبۆچی لێ دەگرم، «مەحوی»
ئەندازیار
زانای ئەندازەگرتن، موهەندیس
ئەندازەگر
پێوەر، لەگەزدەر
ئەندام
ئەنام، لەش، ئازای لەش
هاوبەش لە کۆمەڵێکدا
ئەندامەتی
هاوبەشی لە کۆمەڵێکی هاومەبەست و هاودۆزدا
ئەندوکە
ئەوەندوکە، هێندێکی کەم
ئەندۆ
کوڵ، خەم، کەسەر، غەم، پەژارە، خەفەت: ئەوەند زاری کەرد نە ئەندۆی دەروون/خوڕۆش کەرد نەسەنگ قولەی بێستوون «خانا»