تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەنارلوو
باغی هەنار، هەنارستان
ئەناز
داخراو، فڕێدراو، راخراو: زێڕ و خاوەن زێڕ پایەنازت بۆ
ئەنباز
هاوئامێز، هاوباوەش، باوەش تێک وەرێناو
ئەنتیکە
کەم وێنە
کەل و پەلی زۆر کەونارا
ئەنتیکەخانە
خانوی کەل و پەلی زۆر لە مێژینەی تێدا هەڵدەگیرێ، مووزە
ئەنتیکەفرۆش
فرۆشیاری شتی کەونارا
ئەنتیکەناس
ئەوەی لە شتی کەونارا شارەزایە
ئەنجا
ئەم جار، ئەم دەحفەیە، ئەم جا، ئەم دەحە
ئەنجامە
لاولاوەی دەرک و پەنجەرە
ئەنجن
ورد کردن و جنین بە تێخ: زێر ورد کردن بە تێخ، کە سینەی ڕیشمی بەو تیغی نازەی ئەنجن ئەنجن کرد/وتی: پەژمەردەیە ئەم لازارە ئاوی تێ دەگرم، «مەحوی»