تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسپ سوار
سیاری حەسپ، سوار
جانو ئەسپ
بەچکەی نێری ئەسپ
جوانو ئەسپ
بەچکەی نێری ئەسپ
ئەسپاردن
شتێ یان کەسێ دان بە کەسێ یان دانان لای کەسێ ئاگای لێ بێ، ئامانەتی
وڵام قسەیەک بە یەکێکدا بۆ یەکی تر بنێری، قەوینتی
ئەسپوول
سپڵ، پارچە گۆشتێکی پانی ڕەشە لە ورگا
ئەسپی
جانەوەری هەواڵی کێچ، ئەسپشێ
ئەسپین
هۆرە، پواز، داروکێکە دەخرێتە قەڵشی کۆلکەدارەوە تا یەک نەیەتەوە و بە تەور بیشکێنن
ئەسپیندار
سپیدار، سپیندار، دارێکی بێ بەری تێکوڵ سپی بۆ دارەڕاو سنعات دەکار دێ
ئەسپێ کوژە
قامکە گەورە، تلیا ستوور، تبلا مەزن
ئەسپە
سوریجە، سوورێژە، نەخۆشی زارۆکانە کە زیپکەی وردی سووریان لێ دێ
ئەسپەر
جێگە پێ لە پێمەڕەدا، ئەو دارەی دە دەسکە بێڵی ئاسنی ڕادەکەن و دوو زیادی هەیە پێمەڕەکار پای پێدا ئەدا و باشتر زەوی ئەکەنێ
ئەسپەرە
ئەسپەر
پارچە دارێکە دەخرێتە نێوان میچ و کۆڵەکەوە
گیازەرتک کە بەنی پێ ڕەنگ دەکەن، گێنوو
ئەسپەناخ
گیایەکە دەیچێنن و لە ئاشپەزیدا بەکار دێ، ئەسپەناغ
ئەسپەندەر
گیایەکە بەرێکی گزمووڵە دەگرێ بۆ پووچ کردنی چاوزار دەیسووتێنن