تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەرک
پێویستی سەر شان، کاری لازم: ئەرکی سەر شانمە خزمەت بکەم
زەحمەت و چەوسان: هێندەم ئەرک داوە نەبێتەوە
ئەرکان
ڕەخت و ئەسپابی شەڕ
ئەرێ
ئاخۆ
با، بەڵێ: کارەکەت کرد؟ ئەرێ کردم
پێش پرسیارێکی ئاگا کردن، هەی: ئەرێ ئەی شێخە پیسەی بۆری چڵکن/ئەرێ ئەی زک هەمانەی غازی بۆگەن «مەلای گەورە»
ئەرێ نەرێ
دوو دڵی و ڕاڕایی: چیتە هەر ئەرێ نەرێتە؟!، بکرێ نەکرێ؟!
ئەرەوەسای
داخوەستن
گڵەئەرمەنی
خاکێکی دەرمانە