تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەر
ئەگەر
پاشگرێکە کە وشە ئەکاتە کرگاری: نووسەر، هاوێژەر
ئەرباب
خاوەن: لە بەر قاپی سەرا سەفیان دەبەست شێخ و مەلا و زاهید/متافی کەعبە بۆ ئەربابی حاجەت گردی سەیوان بوو «شێخ ڕەزا»
ڕووخۆش و سەودا خۆش و دڵاوا: کوڕێکی زۆر ئەربابە
ئەرجوو
پاڕانەوە و تکا: ئەوەند ئەرجوو دەکا کوردی کە جارجار/بکەن یادی موحیببی بێ ڕیاتان «کوردی»
ئەرخەوان
دارێکە گوڵێکی سووری ئاماڵ بنەوش دەکا، پاش گوڵ گەڵا دەردەکات، ئەرغەوان
ئەرخەوان سوور
بریەتیە لە هەوەڵی نەورۆز
ئەرخەوانی
بە ڕەنگی ئەرخەوان
ئەرزان
هەرزان، کەم نرخ
بێ مباڵات، گوێ پێ نەدەر
ئەروا
گیان، ڕۆح: قاڵبم بێ ڕۆح ئەروام نەمەندەن/من دان حەیات زندەگیم کەندەن «مەولەوی»