تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوڵاوی
خور وێلکەدار، کەسێ کە لە خوروێلکەوە دەموچاوی کڕووز بووە
ئاوڵەمە
بێچووی ناو زک کە هێشتا خۆی باش نەگرتووە، تۆل لە هەوەڵ ڕۆژەکانیا
ئاوی
بەراو، دژی دێم
شوێن و جێگە: شێلان ئاوی، جێ شیلان
تێ هەڵسواو، قوڕاوی، هەویراوی، ئارداوی، ئاڵۆ...
جانەوەرێ لە ئاودا دەژی: ماری ئاوی، بۆقی ئاوی
ڕەنگی شینی ئاچخ، عاسمانی، عابی
ئاوی ڕەش
دەردێکی چاوە، دەڵێن: ئاوی ڕەشی هێناوە
ئاویتن
هاوێشتن، فڕێ دان
ئاویتە
تێکەڵاو، تێکەڵ،: هەرزن بێ ئاویتە نانی لێ نایە، چاوی کیژیش ئەمنی خستە ئەو گوڵە/ئیستە ئاویتەی گڵە، کوشتەی دڵە «هەژار»
بێچووی لە زگدا مردوو
ئاویەر
کێوێکە لە باشووری شاری سنە