تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاغا
لەقەمە بۆ پیاوی زل، بۆ خاون گوند، لە ئێراندا وەپێش ناوی هەموو پیاوێک دەکەوێ، کابرا
ئاغابانوو
پارچەیەکە بۆ لەسەر نانی پیاوان بە کاردێ، ئاخە بانوو
ئاغاتی
گەورەیی، خاوەن موڵکی، بەڕێوە بردنی ڕەعیەتان
ئاغاژن
ژنی ئاغا، ناوەکە دوای ئەو لەقەمە دەکەوێ وەک: ئاغاژنە فات
ئاغایەتی
ئاغاتی، مەزنایەتی، گەورەیی
ئاغزوونە
ئاڵقەی ددانەداری کانزا کە زمانەی تێدایە و بۆ داخستنی قایشی پشت و کەوش و بەرەزین و... بەکار دەهێنرێ
ئاغزە
قونچکە سیغار، کاغەزێکە دەیپێچن و دەیخەنە بنی قامیشە سیغارەوە، بنکی جغارە
ئاغڵەویک
ئاخڵەویک، تاوە
ئاغەڵ
غەڵ، جێی داکرتنی مەڕ و بزن لە دەمی سەرمادا، هۆڵ
ئافات
دەرد و ئازار، بەڵا و پەتا: تاقانە یەتیمی خەڵەفی ئاخری نیسان/تۆ خۆش بی سەدەف بوو بە فیدات دوور لە ئافات «نالی»