تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاژار
بەهرە و دەرامەتی زەوی، حاسڵاتی زەوی و زار
ئاژاوەنانەوە
کەتن گێڕان، فتنەنانەوە، شەڕهەڵ خڕاندن
ئاژاوەچی
کەتن گێڕ، مایە فتنە، سەرەسوودرە، شەڕ هەڵایسێن، شەڕ هەڵ خڕێن
ئاژدا
باپیران، ئەجداد: هەر کەس بێگانە پەرەستە نەحلەت لە ئاژداشی بێ
ئاژری
تووڕە، ڕق هەستاو، بەڕک
ئاژنین
کۆڵینەوە و تێوە کردنی نووک تیژ بە شتێکدا: خەریکی ددان ئاژنینە
داخستن: دەرگاکە باژنە
داکەندن: کراسەکەم ئاژنی، دام کەند
زبرکردن، زرب کردن، کونجر کونجر کردنی بەرداش
ئاژۆتن
لێخوڕین: لە ترومبیل ئاژۆتن دا زۆر بەکارە
ئاژۆتنەسەر
پەلامار بۆ بردن، هەڵکوتانە سەر