تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوێژ
پاشگری بە مانا فڕی دەر، هاوێژەر: تفەنگ ئاوێژێکی دەس ڕاسە
ئاوەر
بڕواو و متمانە
ئاوەردە
هاوردراو، هاوریاگ
ئاوەز
هۆش، فام: لە دنیادا ڕەفێقی پیاوی کەر هەرگیز نەکەی ئەحمەد! /لە دەس ئینسانی بێ ئاوەز هەتا ئاخر سەرا ڕاکە «ئەحمەد موختار»
ئاوەزا
زۆنگ، زەویەکی ئاوی کەمی لێ هەڵدەقوڵێ تەڕ وشلە
ئاودز، ئاوجز
ئاوەزێ
زەوی زەنەک، زەویەکی ئاو دەدەڵێنێ، ئاوەزا
ئاوەزێو
ڕووکێشی زێوین
ئاوەزێڕ
زێڕ کفت، ڕووکێشی زێڕین
ئاوەسەر
ئەو زەویەی ئاو قووت نادا، شۆنە
ئاوەشکێنە
شوێنێک لە سەر نیای ئاش کە ئاوی ئاشی لێ دەبڕن
ئاوەشی
نەخۆشی گوانی مەڕ کە ڕەق دەبێ و نادۆشرێ
بە ئاو کەوتنی دەغڵ لە بەر ئاودانی زۆر: دەغڵەکەمان ئاوەشی بووە، زۆر جێی لێ وشک بووە
ئاوەنیا
ڕەپستە، دەغڵێ کە لە پێشدا زەویەکەی ئاو دراوە وشوو کراوە و دوایی تووی لێ چێندراوە