تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخن
پەستاوتە، ناوەڕۆک: نێو ئاخنی لێفەکە لۆکەیە
گوڵبێن ئاخن
تۆپە پەڕۆی کە دەخرێتە گوڵبێنە تەندوورەوە لۆ گڕدامرکان
ئاخناو
تێ پەستراو، پەستواو: هیزە هەتا ملان لە ڕۆن ئاخناوە
ئاخنینەوە
ئاخنین: خەریکی ئاخنینەوەی پیستە پەنیرانم، دوو پیستەم ئاخنیوەتەوە
ئاخنەبا
دوا ڕۆژەکانی زستان، دەمێ کە حەوت ڕۆژ لە چلەی چوک مابێ
تێ ئاخنین
بەزۆر خستنەناو، بەهێم نانەناو، بخورتی خستن تێدا
نێوئاخن
ناوپڕ، شتێ کە ئەخرێتە ناو شتێ ترەوە