تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



یەکڕەنگی
دۆسی، یەکیەتی. [ڕاستی و دروستی]
یەککەفتن
ڕیککەفتن. [ڕێککەوتن، سازان]
یەکگرتن
بە یەک گەیین، یەکتردین. [بە یەک گەیشتن، دیدار]
یەکی بوو یەکی نەو
شایەتمانی سەردەمی پێش ئیسلام بووە کە لە تاک بوونەوە بەرەو فرەیی دەچن و پاشان لە فرەییەوە بەرەو تاک بوون دەگەڕێنەوە، بەم شێوەیە :((یەکێ بوو یەکێ نەبوو.)) واتە:بنچینەی بوونەودەر یەکێک بوو، بەڵام یەکێک هیچی پێناکرێت و هاتنەدی بوونەدەر پێویستی بە فرەییە. ((لەخوا گەورەتر کەسێ نەبوو)).واتە : لە نێو فرەییدا کەس لە خوا گەورەتر نەبوو چوونکە بەسەر هەمووشتێکدا زاڵ و بە دەسەڵات بوو.((کۆسە مرد کەفەنی نەو)) مەبەست لە کۆسە باوە ئادەمە کە لە کاتی مردندا کفنی نەبووە، چونکە ((کفن لە کاشان بوو)) واتە: کفن لەم دواییانەدا لە شاری کاشان دروست دەکرا و لەم کاتەدا کاشان و ..۱ لە ئارادا نەبوو. ((کاشانیچ ڕێگەبەنان بوو)) واتە : ڕێگەیەک نەبوو بچێتەوە سەر کاشان. ((دایان نیا جێگە نەو)) ئادەمیان لەسەر زەوی دانا بەڵام جێگایەک نەبوو کە ئادەم بپارێزێت. ((هەڵیان گرت ڕێگەنەو.)) واتە : هەڵیان گرت کە بیبەن بۆ شوێنێک بەڵام شارەزای ڕێگەکە نەبوون، ناچار (( نیانە تاق چاوی زاق)) واتە: لە ناو تاقدا دایان نا و چاوەکانی زاق بوون. مەبەست لەم ڕەستانە ئاشکرا کردنی دەسەڵاتی خودا و بێهێزی و بێ دەسەڵاتی مرۆڤە لە سەرەتای هەموو چیرۆکێکدا دووپاتیان کردووەتەوە.
یەکێ
یەک. [یەکێک، دانەیەک، کەسێک]
یەکە
تەنیا. [تاک]
یەکە
چڵەکه. [سڵەمه]
یەکەتی
یەکیەتی. [تاک بوون]
یەکەشۆن یەک
یەکەم
بەرگین، بەرگ. [یەکەم، هەوڵ]
یەکەو حەیزەران
یاریەکی بەناوبانگی منداڵانە.
یەکەونیان
گردەوکردن. [کۆکردنەوە، پاشەکەوت کردن]
یەگانەگی
یەکڕەنگی. [ڕاستی و دوستی]
یەڵخی
ڕەوەکی، ڕەمەکی. [(ئاژەڵێک کە بێ خاوەن لە چیادا دەلەوەڕێت.)]
یەڵدا
شەو زۆسان. [یەلدا، یەکەم شەوی زستان کە درێژترین شەوی ساڵە.]
ئاویەدان
سواخدان. [سواغدان، قوڕتێهەڵسوون].
ئایەت
بەن. [بەند: بەشێکی دیاریکراو لە قورئان].
ئایەر
ئاگر. [ئێگر (وشەگەلی "ئایر"، "ئاور"، "ئاهیر"، هەورامین)].
ئەزیەت
ئازار، جەزرەوە. [ئێش و ژان]
ئەمنیەت
هێدیەتی، هێمنیەتی، ئارامی. [بێ ترسبوون]
ئەنفیەدان
بڕنۆتیدان. [(جێگەبڕنووتی.)]
بایەقوش
بوو. [بووم، کونەبوو]
بخوور مریەم
چنگ مریەم. [جۆرە گیایەکە کە گوڵێکی جوانی هەیه.]
برسیەتی
برس، وره. [برچینی، ئاورای]
بویەر!
ببگره! [(وشەیەکی گۆرانیه.)]
بەخوەیەو
[لەخۆوە]
بەخوەیەو ئەوەسێ
[خۆی دەگۆڕێت، کاری نابەدڵ دەکات.]
بەریەخه
پارچەیەک که دەیدروون به یەخەدا بۆ پتەو کردنی.
بەیەخەدا کێشان
گرتنە¬خۆی مناڵ. (به کوڕی خۆ کردنی مناڵی خەڵکی.)
بەیەکادان
ئاوێته کردن. [تێکەڵ کردن]
بەیەکادان
ڕمان، هڵڕووشاننەوه، تێک¬دان، داغان کردن، ڕوخانن. [ڕماندن]
بەیەکاچوون
تەنیان، چوون به یەکا. [له یەک ئاڵان، چڕ بوون (بەیەکاچوونی گیا، ئاڵف و ...)]
بەیەکاچوون
چوون به یەکا. [چوونه ناو یەک، لە یەک هەڵپێکران (وەک: به یەکا چوونی دیانەی چه ڕخ.)]
بەیەکگەیشتن
بەیەک¬گەیین. [به یەک شاد بوون، دیدار کردن]
بەیەکەو دان
به یەکدا کوتان (به ¬یەکدادانی دووشت.)