تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەلیلی
کۆت. [پێوەن (کۆتەرەیەکی گەورەیه که مێڵه شیشی ئاسنینی هەیه و قفڵ دەکرێت.)]
خەیلێ
فره، مۆڵەقێ. [فره، زۆر]
دارای عیلم و عەمەڵ
زانا و توانا.[خاوەنی زانست و هێز، بزان و بە هێز]
دانەویلە
وردەدان.[دانەوێڵە]
دووپایلە
دووپایلکە: گیاندارێکە.
دیلان
حەیتە، شێت.[حەپۆل، شێتۆکە]
دەیلەم
تیرەیەکی کوردن.
زیله
شەپاڵه، شەپڵاخه. [شەقەزله، زلله]
زیلۆ
[(پەڵاسی لۆکه.)]
زەلیلی
خواری، بێدەسی، بێ دەسەڵاتی، ژێردەسەیی. [ڕسوایی، کەساسی]
سایلە
[میوانی: چێشتی ئارد و ڕۆن. (ئاردی بۆدراو دەکەنە ناو ئاوی کوڵاو و پاشان ڕۆنی تێدەکەن)]
سۆفیلە
[سحفیلکەی تەزبێح کە تەزبێح دەکەنە سێ بەشەو ئیمام-دەنکی هەرە دروشت- لە سەرووی هەموانە]
سەیلاو کەن
لافاوکەن [کەند، زەویەک کە لافاو دایدڕیوە]
سەیلگا
لافاوگا [سێڵاوگر]
شایلۆغان
مۆزیقان [ئاهەنگ و مۆسیقای شایی]
شیرەی خوشیلک
مامووتە [شیرەی گیاهی خوشیل کە ڕەوانکەرە]
شیلافە
ژیلافە [جیگەی خواردنی هەرەس کراو لە گەدەی ئاژەڵی کاوێژکەر دا کە بۆ هەوینی پەنیر دەشێت]
شیلان
حەناب[ عەنەب: درەختێکی دڕکاویە میوەیەکی خری بچووکی هەیە]
شەقیلە
چەرمێکە بۆ تەشی سوڕدان هەڵیدەواسن بە لای پێی ڕاستدا]