تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گەنم و جۆ
ڕەشبەڵەک. [بۆز، ماش و برنجی (وەک: مووی ماشوبرنجی.)]
گەنم و شیر
[(گەنمەکوتراو لەگەڵ شیردا.)]
گەنم گوێز
گڵەوەز. [کڕێژی بەرد [شتێکە وەک لەتە کاکڵەگوێز یا چەند دەنک گەنمی بەیەکەوەلکاو بەسەر بەردی شاخەوە دروست دەبێت، هەر بۆیە «گڵەوەرز»یشی پێ دەڵێن ، بەڵام لە ڕاستیدا «گڵەوەرز» لە گیا دەچێت و بەکارهێنانی لە بری«گڵەوەز» هەڵەیە.)]
گەنم گێڵانە
[گەنمی گیلانی. (جۆرەگەنمێکە تۆوەکەی لە گیلان ەوە هاتووە.)]
گەنم گەنم
[(یاریەکی منداڵانە، کە دەبنە دوو دەستە، کاتێک سەردەسە دەڵێت: گەنم گەنم، دەستەیەک بە گورز دەسرەوێننە ئەو دەستەکەی تر. هەر ئەوەندەی سەردەستەکە بڵێت: جۆ یا تاس، ئەندامانی دەستەی دووەم ئەندامی دەستەی یەکەم دەگرن و هەتا لای سەردەستەکە دەچنە سەر کۆلێان و پاشان گورزەکە دەدرێت بەوانەی کە سواربوون، چونکە ئیتر سەرەی ئەوانە.)]
گەنمگۆن
سەوزە. [گەنم ڕەنگ، ئەسمەر]
گەنمە
بالووک، [بالووکە، بایلە]
گەنکاو
گەناو. [زۆنگ، تاڵاو]
گەنکەزەردە
[گیایەکی بۆن ناخۆشە.]
گەنین
زایەبوون. [بۆگەن بوون، ڕزین لە تەڕاییدا.]
گەنین
کەفتن. [کەوتن (وشەیەکی گۆرانیە.)]
گەنیگ
زایە. [گەنیو (وەک: گۆشتی گەنیو.)]
گەنیگ
نم بردگ، زایەبووگ. [گەنیو، ڕزیو لە تەڕاییدا. (ئاڵف یا چاندراوێک کە لەبەر تەڕی ڕزیبێت.)]
گەنیگ
چەپەڵ. [گەنیو، پیس (هێلکەی پیس یا میوەی گەنیو.)]
گەنە
[(مێروویەکە مرۆڤ دەگەزێت و چوار جۆرە: گەنە و گاوەک لەیەک دەچن بەڵام گاوەک خاوە و بە کوردی تەختەکەلە یشی پێ دەڵێن، هووڕە یش لە ئەسپێ دەچێت و تیژڕەوتە گەنە سوورکە یش لە سنی بچووک دەچێت قاوەیی و تیژڕەوتە، جگە لەمانە غەریب سنجان یش هەیە کە لە ڕشک دەچێت و سپیە و پاش مژینی خۆین سوور هەڵدەگەڕێت.)]
گەنەکار
بەدکار، چەپەڵکار. [خراپەکار]
گەنەکەوڵە
کەوگی، مچ. [جۆرە گەنەیەکی گەورەیە. (بە ئاژەڵەوە دەنووسێت.)]
گەنەگەنە
[درەختێکە دەرمانی مالاریا لە توێکڵەکەی دەگیردرێت.]
یاڵ گەنیک
کەچەڵ. [کەسێک کە قژ بە سەریەوە نیە]
بۆگەنکه
[گیا بۆگەنیوە(گیایەکە ئەگەر دەستی تێوەربدرێت، بۆگەنی دەکات.)]
جێگەنشین
جێگەدار، جادار. [جێگر]
جێگەنشین
تەنخوا. [دەستەبەر، زامن، کەفیل]
دەسەگەنم
دەمگەنیک
دەم بۆگەن (کەسێک کە دەمی بۆگەنی لێ بێت.)
مەنگەنە
نەوشار. [گیرە (مەنگەنەی گووشین)]
مەنگەنە
ماشین، مەکینە. [کۆمەڵێک پارچە و ئامراز کە بۆ ئەنجام دانی کارێک بەیەکەوە بەسراون]
مەنگەنە
مەنجەنێق. [ئامرازی هاویشتنی بەردی گەورە لە شڕی جاراندا]
ڕێگەنما
ڕێنما، ڕانما، ڕانامە.[ڕێنیشاندەر (بەردی ڕێنما، هەروەها: کتێبی کەشتی لێخوڕین)]
گەنەگەنە
[درەختێکە دەرمانی مالاریا لە توێکڵەکەی دەگیردرێت.]