تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گۆشەگەڵووکەفتن
[ئێشێک کە لە ئاوسانی «بادامە»وە پەیدا دەبێت.]
گۆشەی دەم
لای دەم، لەغاوە. [لغاوە، سووچی دەم]
گۆشەی چاو
قنگ چاو. [تیلەی چاو]
گۆل
ئاوگیر، چاڵاو. [چاڵی بچووکی پڕ لە ئاو. (گوڵاوی بچووک، وەک: گۆلی باخ.)]
گۆم
چاڵاو. [ئەستێر، گۆل]
گۆم
گۆنگ. [مەسەلەی ئاڵۆز.]
گۆمەڵتە
گۆنا
گوپ، کوڵم، تەتڵە. [ڕوومەت، گووپ]
گۆنگ
گۆم، پێچیاگ، بەسیاگ. [ئاڵۆز]
گۆنیا
[ئامرازێکی ئەندازیاریە. (سێگۆشەی وەستاو.)]
گۆپاڵ
گۆپال، گۆپار، گۆپارە، ڕێس. [(ملی زل و ئەستوور.)]
گۆپاڵ
گورز، تۆپز. [ئامرازی سەرئەستووری شەڕ. (گورزی ئاسنین.)]
گۆپیتە
گۆ، دۆگمە، گوەک. [چرۆ، گۆپکە]
گۆپیتە کردن
گۆکردن، زریان، دۆگمە کردن، گۆ ترەکانن. [چرۆکردن ، گۆپکە دەرکردن.]
گۆچ کردن
مڵاشک هەڵەودان. [(بەرز کردنەوەی مەڵاشووی ساوا بە پەنجە لەکاتی لەدایک بووندا.)]
گۆچان
[داردەستی سەرچەماوە.]
گۆچوون
لە گۆچوون، لە گیرچوون. [بێ هەست بوون، تەزین]
گۆچوون
لە گۆچوون، لەرووچوون، مات بوون. [سەرسام بوون، واق وڕمان]
گۆڕ
گڵکۆ، قەور، زیارەت، ئارامگا. [قەبر، مەرقەد]