تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گوڵەزەرد
ولەزەرد. [جۆرە گوڵێکی زەرد، مرەبای لێ دروست دەکرێت.]
گوڵەسەگانە
دلێق. [دلق، جڵێق: گوڵێکە]
گوڵەننام
[ناسک (ناوە بۆ ئافرەتانیش.)]
گوڵەنگ
[گوڵنگە، گوڵنە]
گوینە
چەپەڵ. [پیس، گواوی]
گویژ
بلچ. [گۆیژ]
گوێ
گوێچکە. [ئەندامی بیستن.]
گوێ بە گوێ
[لەم گوێوە تا ئەو گوێ.]
گوێ قوڵاخ
چاوەڕێگە، گوێدار، گوێگەڕ. [چاوەڕوان، گوێ لەسەر هەست بۆ بیستن.]
گوێ لە مشت
بەلبەلەگۆشێ، خوەشباوڕ. [خۆشباوەڕ، زووباوەڕ (کەسێک کە خەڵکی هەرچی بڵێت دەیبیسێت.)]
گوێدرێژ
ئوڵاخ، کەر. [گوێرێژ]
گوێرەکە
گوێر، گۆرەکە. [گۆلک]
گوێرەکەسوورە
[خاڵخاڵۆکە (مێروویەکی سوورە، خاڵی ڕەشی پێوەیە، هێندەی مێشێک دەبێت، باڵی لە ژێر قەڵغانەکەیدایە.)]
گوێز
[بەری دار گوێز.]
گوێز
جووڵە، گل. (گلوگوێز) [بزووتن]
گوێزان
میشان. [تیلێن بە گوێز.]
گوێزەوان
[گوێزەوانە، گۆزەبانە (گوێز و مێوژ کە لە کاتی لەدایک بوونی کوڕدا بە خەڵکی دەبەخشن.)]
گوێل
مشت، دوومشت. [پڕ بە دەست یا پڕ بە هەردوو دەست بە قووڵکراوی. (لاگوێل یەک مشتە.)]
گوێنی
گەون. [پنجەگیایەکی دڕکدارە.]