تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گاوارە
بێشکە [لانک]
گاوان
گالەوڕێن [شوانی گاڕان]
گاوانی
سوێرۆ، ڕیشۆڵە [باڵندەیەکی بەناوبانگە]
گاور
گەور، ئاگرپەرس [زەردەشتی، پەیڕەوی زەردەشت]
گاوس
مەشکە [مەشکەی گەورە کە لە پێستی گوێرەکە دروست دەکرێت]
گاوشە
کووزی [دەفری زلی سواڵەت بۆ ئاوتێکردن]
گاوڵکی
چاواردەسوپا [گاگۆڵکێ (ڕۆشتنی مندال بە دەست و پێ)]
گاوەخان
[ (ئەندازەیەک زەوی کە جووت گایەک لە ڕۆژێکدا دەیکێڵن (33*33) نزیکەی هەزار گەزی چوار گۆشە)]
گاوەزوان
گۆزروان[گیایەکە بۆ دەرمان دەشێت]
گاوەسن
گاسن، هێش [ئاسنی نووکتیژی تایبەت کە زەوی پێ دەکێڵن]
گاوەسەر
گاوسەر، تۆپز [ (گۆپاڵێک کە سەرەکەی لە سەری گا دەچێت)]
گاوەسەر
سەرکەنە [ (لە کونی دیوارەوە گا دەبەستن بە سەری تاوانبارەوە تا ملی هەڵکەنێت)]
گاوەکی
[جۆرە ئاسەڕێکە (ئاسەڕی گاوەکی]
گوڵ گاوەزوان
گۆزروان. [گیایەکە بۆ دەرمان دەشێت.]
سەگاوی
[سەگڵاو]
شتورگاوپڵنگ
وشترگاوپڵنگ [زەڕافە]
شوتورگاوپڵنگ
وشترگاوپڵنگ [ناتەبا، نالەبار (ئیدیۆمە لەبابەتی نەگونجاو)]
چنگاوێز
دەسەداینه. [تێوه ئاڵان، تێوەئاڵاو، دەسەوداوێن]
ڕەگاوڕەگ
ڕەگواڕەگبوون.[هەڵگەرانەوەی ڕەگ.]
گون سەگاوی
[گونی سەگڵاو کە بۆ دەرمان دەشێت.]