تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نۆزکە
بەرەزا. [یەکەمین منداڵ.]
نۆکە زۆردە
[فەریکە نۆک.]
نۆکە قەنی
[نۆکی برژاوی شیرین کراو]
نەرمەی گوێچکە
بەڵگ گوێچکە. [شلکەی گوێ.]
هاوزکە
هاوزا، لفەدوانە. [هاوتەمەن، هەروەها: جمک]
هیلکە و ڕۆن
نیمڕو. [هێلکەی لە ڕۆن کراو]
هیلکە ڕیوی
گیایەکە میوەکەی لە باتوو دەچێت
هەرتاکە
تاکە، تاوکو، هەرتاوکو. [هەتاکو]
هەرکەهەرکە
هەرچی پەرچی، هەڕەمە. [مرۆڤی جۆراوجۆر. (لە ڕەگەزی جیاجیا)]
هەسکە
هەنکە. [هەنسک]
هەشەکە
هەڕشە، گوڕەشە، تاپاڵ، ترسانن. [گەف، ترساندن بە قسە]
هەلۆرکە
هاتوچو، دێلەکانێ. [لەرینەوە بە حەواوە]
هەلەکە
تورومتە، هەلەکەسەما. [مشکگرە: باڵندەیەکە]
هەلەکە
سەما، ڕەخس. [دیلان، چۆپی]
هەورەبرووسکە
برووسکە، چەخماخە. [برووسکەی هەور]
هەکە
ئاڵۆش، قنگە خورۆکە. [ئاڵۆش (خورووی کۆم)]
چەپکە گەنم
قول، دەسکه. [بەشتەی گەنم، دەستەی گەنم]
ڕاوکە
ڕامە، ماڕە.[ڕامکە (ئەو هێلکەیەی دەیخەنە ژێر مریشک تا هەر لەو جێگایەدا هێلکە بکات.)]