تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەینکه
ئەو ئاردەی که دەیپژێنن به سفرەدا هەتا هەویری پیا نەلکێت.
چاوکه
سەرچاوکه. [سەرچاوه]
چاوکه
ئاگر گیره، دەس ئاگر. [دەسەچیلەی ئاگر.]
چرووکه
ترووکه. [دەنگی چرووکان (دەنگی لێکدانی دەمەمقەست.)]
چرکه
کرچه. [(دەنگی سەرمیچ کاتێک گەرمای دەگاتێ.)]
چرکه
جووڵه، جمس. [بزووتن]
چریکه
شریخه، زریکه. [شیته: دەنگێکه.]
چریکه
جریکه، زریکه. [دەنگێکه. (دەنگی چۆلەکه.)]
چمکه
چونکه. [چونکو، لەبەر ئەوه]
چناکه
چەنه، چەناخ. [چەناکه]
چناکه دان
چەنەوەری، هەڵیت¬وتن. [زۆربڵێیی، فرەڕێسی، ژاوەژاو]
چوارپاچکه
هەر شتێکی چوار پێچکه. وەک: کورسی و مێز و ...
چونکه
چون. [چونکو، لەبەر ئەوه]
چکه
کەم، تۆزه، نەخته. [تۆزقاڵه]
چڵک گوێچکه
سمراخه. [ژەنگی ناو گوێ.)]
چڵەکه
سوڵ، تەکان، یەکه، سڵەمه، ڕەو. [سڵ، ڕاتڵەکان]
چەشکه
چەشه، مەزه، مێڵاک. [چێژه]
چەناخ←چناکه
نەونه. [ئەوەنده، هێنده]
چەکه
تووته، ڕووت، قووت، شڕه. [بێ¬پۆشاک، شڕۆڵ]
چەکه
ڕوه. [دیوی بەرچاوی جلوبەرگ و لێفه و ... (به هەڵه به مانای «ڕوه» به کار دەهێنرێت، دەنا له بنه-ڕەتدا بۆ «ئاستەڕ» دانراوه.)]