تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەشی
ئاوزیاگ.[فامیدە، تێگەیشتوو]
ڕەشی چاو
گلێنە.[ڕەشێنە، بیلبیلەی چاو]
ڕەشە
سووکەڵە ناوی «موحەممەد ڕەشید»ه.
ڕەشە گەون
جۆرە گەونێکە جەوی لێ دەگرن.
ڕەشەبا
بای توندی ڕۆژئاوا (بایەکە لە ڕۆژئاواوە هەڵدەکات، لە زستاندا سارد و لە هاویندا گەرمە.)
ڕەشەو بێ!
دەک داڕزێ! (تووک و نەفرینە.)
ڕەشەگڵ
هەڕگە ڕەشە.[قوڕە ڕەشەی خەست]
ڕەعشە
لەرزە، لەرز، لەرزیان، لەرە.[لەرینەوە]
ڕەعنایی
نەرمی، شلی، نەرموشلی.[ناسکی، شۆخی]
ڕەعییەت
ڕایەت، دێنشین، فەلا، دێگاتی.[گوندنشینی ژێر دەسەڵاتی ئاغا.]
ڕەغبەت
هەوەس، هۆک، دڵ هاوردن.[ئارەزوو کردن، دڵپێوەبوون]
ڕەغم
خیگە.[هیزە]
ڕەفت
ڕەفتار، ڕوین، ڕێگە ڕوین.[ڕەوت: جۆری بەڕێدا چوون.]
ڕەفێق
یار، هامڕا، دۆس، دەسەبرا، دەسەخوەیشک.[هاوڕێ]
ڕەق
ڕەپ، سەخت.[پتەو، وشک، بەرانبەری نەرم.]
ڕەق هەڵاتن
ڕەقەوبوون، وشکەوبوون.[سەختبوون، پتەوبوون]
ڕەقابەت
چاولێگەری، هاوخوایی، مڵۆزمی.[چاولێکردن، ڕقەبەری]