تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاشوڕووت
ڕەشوڕووت، ڕازەنی.[جەردەیی، چەتەیی]
ڕاغیب
خوازگار، هەوەسدار.[ئارەزوومەند، تامەزرۆ]
ڕام
گورۆ، لینی.[دەسەمۆ، کەوی]
ڕام کردن
گورۆکردن، لینی کردن، ئارام کردن، هێدی کردن، نەرم کردن.[دەسەمۆکردن، کەوی کردن]
ڕاماڵ
تار، تارەدوا، تەرەدوا.[تاراندن، تەرە کردن، شوێنکەوتن بۆ گرتن.]
ڕامل خستن
بەرپرسیارێتی خستنە ئەستۆ، قسە پێ نەهێشتن.
ڕان
لە ئەژنۆوە تا سمت.
ڕان
گەلە، مێگەل، ڕوێڵ.[کەرک، ڕەوگ، جەلە، ڕەوە]
ڕانما
ڕابەر، ڕێنما، ڕێگەنما، ڕێنوێن.[شارەزا، ڕێبەر]
ڕانوموونی
ڕابەری، ڕێنوێنی.[شارەزایی کردن، ڕێبەری]
ڕانک
شەڕواڵی لە بووزوو.
ڕانەکی
پاڵدوو.[پاڵوو (گوریسی بن کلکی وڵاخ.)]
ڕاهی بوون
ڕاو
نەچیر، شکار.[نێچیر]
ڕاو
ڕیو، کەڵەک.[گزی و فێڵ]
ڕاوار
ڕاهوار، خوەشڕەفت، خوەشڕێگە.[خۆشڕەوت]
ڕاوبەش کردن
گەمارۆدانی نێچیر.
ڕاوشکا
سۆنگە، شێنەیی، ئاسوودەگەری.[ئاسوودەیی، بێخەمی، ئیسراحەت]
ڕاونیان
ڕاماڵ نیان، تارە دوانیان، تارنیان.[ڕاوانن، شوێنکەوتن بۆ گرتن.]
ڕاووڕوو
ڕیاکاری، زمانلووسی، مەرایی