تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەپوڕاس
چەلیپا. [خاج]
چەپوڕاس
بڕینی دەست و پێ به پێچەوانەی یەکترەوه.
ڕوتوڕاس
بێ پەردە، پۆسکەنە.[بێ پێچوپەنا، ئاشکرا]
کوڕانە
[شادی بە بۆنەی کوڕبوونەوە]
کڕاش
کڕاژ، کڕێش [مۆم، مێو (مۆمی هەنگوین)]
کڕانن
پەکەوە کردن، پروانن[هەڵکەندن بە شتی تیژ یا لەیەک خشاندن (وەک کڕاندنی خەت یا پرواندنی جلوبەرگ)]
کڕاننەوە
[کڕاندنەوە (گۆشت چڕین بە گاز)]
کڕکڕاکە
کڕاکە، کڕاک [[ (کونی گوێ)]
گاڕام
گاڵۆک، تەیاخ [تێڵا (دارێک کە گاگەل و گوێدرێژی پێ لێدەخوڕن)]
گومڕایی
... خۆ گوم کردن، لە خۆدەرچوون. [ون بوون، سەرلێشێوان]
گڕاڵک
(گیایەکی ساقەت باریکە لە کاتی وشک بووندا سپی دەبێت) و بۆ سووتاندن بەکار دێت]
گڕگڕان
ئاگربازی [یاری کردن بە ئاگر لە بۆنەکاندا]
گۆڕانن
گۆڕان، گۆڕین. [ئاڵوگۆڕکردن]
گۆڕاننەوە
گۆڕینەوە. [شت بە شت دان، ئاڵوگۆڕکردن]
گەلەڕاوێژێ
تەگبیر کردنی بە کۆمەڵ.]
گەلەکوڕان
گەلەمناڵ، مناڵ بازاڕ. [کومەڵێک منداڵ.]
گەڕانن
خولاننەوە. [هەڵسووڕاندن]
گەڕانن
کار پێکردن. [خستنەگەڕ (ئیش کردن بە ئاش یا بە ئامراز.)]