تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چنگ
پەنجۆڵه، چنگاڵ. [پەنجەی دەستی مرۆڤ، دڕنده یا باڵنده.]
چنگ
مشت. (چنگی پڕ کره.) [مست]
چنگ
نێوان پەنجه و لەپی دەست] (چنگی لێگرت.)
چنگ¬لێگرتن
گووشین له نێوان پەنجه و لەپی دەستدا. (وەک: چنگ گرتن له بەفر.)
چنگ¬مریەم
بخورمر¬یەم: گیایەکه.
چنگ¬گرتن
چڕنووک لێگرتن. (وەک: چنگ¬ گرتنی پشیله.)
چنگاوێز
دەسەداینه. [تێوه ئاڵان، تێوەئاڵاو، دەسەوداوێن]
چنگاڵ
چنگ. [پەنجەی دڕنده و باڵنده.]
چنگاڵ و ڕۆن
چنگنه
گەنه. [(جۆره گەنەیەکه.)]
چنگنەسەره
گژنەسەره، چنگڵەسەره. [قژنەسەره، سەرقژن]
چنگڵه
سۆقاتی. [(قەرتاڵەی بچووک.)]
چنگەڕنێ
چنگه کڕێ: پەنجه له زەوی گیر کردن بۆ سەرکەوتن.
سەرچنگانە
بە دەس ڕێگە ڕۆین [لە سەر دەست ڕۆیشتن]