تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ناوچاوڕۆشن
ناوچاوپاک. [ڕووپاک. دەموچاو نوورانی.]
هاوچاوی
مڵۆزمی، هاوخوایی. هاوسەری. [ڕکەبەری]
ئاو زاینەچاو
فرمێسک زاینەچاو. [چاو تەڕبوون بە فرمێسک].
بەرچاو تاریک بوون
پێش چاڤ ڕەش بوون: ئیدێومه له نائومید بوون، زۆر تووڕه بووون...
دەور دەموچاو
دەوری ڕووخسار
زارچاو
زەهرچاو، قین.[تووڕەییەک کە لە چاودا دیارە.]
زەهرچاو
زارچاو. [تووڕەییەک کە لە چاودا دیاره.]
سەروچاو
[دەمووچاو، ڕوخسار]
لۆچاو
شەپۆل، لیپە، لیپاو، وشتراو. [پێل، مۆنج]
لەکەی دەموچاو
مانجێڵە. [پەڵەی دەموچاو]
ناوچاو
توێڵ. ناوتوێڵ. [تەوێڵ]
ناوچاو تورشانن
تورشیان، دژکردن. [ناوچاو گرژکردن]
ناوچاو پاک
خوەشڕوو. خوەشبەخت. [ڕووخۆش، بەختیار.]
ناوچاو چەرمگ
مارۆ. [قەشان، ناوچاو سپی]
هاوچاو
مڵۆزم، هاوخوا. [کەسێک کە ڕکەبەریی دەکات]
چاوەچاو
چاوگەڕانن. [چاوگێڕان بەملاولادا.]
چرچ دەموچاو
چڕوچاو بەیەکادان
چڕچاو
دەموچاو. [ڕوو، ڕووخسار (چاو و ڕوو.)]
چین دەموچاو
لۆچ تەتڵه، لۆچ گوپ. [(چرچ و لۆچی دەموچاو به هۆی پیریەوه.)]