تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گەڕەکوێرە
شەوکوێری. [کەسێک کە بە شەودا نابینێت. (شەوکوێری بەین بەین.)]
ئاجاخ کوێر
بێ مناڵ. [وەجاخ کوێر، بێ زارۆ]
تاوێر
هەتار. [بەردی گەورەی تلێرەوەکراو له شاخەوه.]
خاوێر
خەواڵوو. [چاوبەخەو]
زوێر
ئاڵۆز. [زویر، تووڕه]
سوێر
سۆڵ [تامێکە وەک تامی خوێ]
سوێر
سەخت، [پێداگر]
سەرکوێر
سەرکۆر، کوێردڵ [سەرکوت، دەبەنگ، تێنەگەیشتوو]
شەوکوێر
[کەسێک کە بە شەودا نابینێت (بەرانبەری ڕۆژ کوێر)]
نان کوێر
دژنان. [ڕژد، دەس وشک]
ڕۆژکوێر
کەسێک کە لە ڕۆژدا نابێنێت. (بەرانبەری «شەو کوێر».)
کوێر
بێ چاو [کۆر]
کوێر
کوێرگ، کۆرگ [ (گوێزی کوێر کە کاکڵەکەی بە زۆر دەردێت)]
کوێر
کوێرەوبووگ، کاول، ویران، خاپوور، قەهار [کوێرەوەبوو، کاول، بێ سەروشوێن چوون]