تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ناولەپ
لەپ، ناومشت. [بەری دەست]
ناولەپان
ناوپەلان، ناولەقان، ناوفلێقان، دووفلێقان. [نێوان لقی دوو حاچە. (وەک: نێوان دوو لقی درەخت.)]
هاولەچک
دوو ئافرەتی هاوشان.
کولەی برژیاگ
کولەی سۆلۆخوا [کولە یا کێچی دەریایی -روبیان - برژاو بۆ خواردن]
کوولەکە
[کوندر: بەری گیایەکە لە کاڵەک دەچێت]
کوولەکە سەراوی
[جۆرە کوولەکەیەکە]
کوولەکەین
کوولەکەین [چێشتی کوولەکە]
گولەی وێڵ
[گوللەیەک کە بێ ئامانج تەقێنراوە.]
گولەی کەوان پیتک
پیتک، زواڵە، گلێرە، گولەی هەڕگین. [(ئەوەی بە دارلاستیک دەیهاوێژن.)]
یاوولەرز
ئاژاولە
بشێوە، ئاژاوە. [پشێوی]
دانوولە
گیایەکی بەناوبانگە.
سونبولە
هۆشە [گوڵە گەنم | (کەلووی شەشەمی ئاسمان)]
شێرەکولە
[جۆڕێک کوللەی گەورەی سەوزە]
قولە
وشترگەڵوو [ڕێگە ئاوی ژێر زەمینی لە بۆری یا لە سواڵەت دروست کراو بۆ گواستنەوەی ئاوی ڕووبار]
قولە
چیە، کڵاوە، قەلەپۆپە، پۆپە [لوتکە، دوند]
لاپولە
لاسەرە، [پڵپڵە (سکە و مووروو کە بە لای سەر یا لای دەموچاودا هەڵیدەواسن.)]
لوولە
جێگەی تایبەتی یاو داکردن لە هەندێ دەفردا. (وەک: لوولەی مەسینە)]
لوولە
پلوور. [بلوێر]
لوولە
تۆمار. [پێچراوە (وەک: کاغەزی پێچراوە)]
لوولە
خشڵێکە. (لوولەی ئاڵتوون و زیو کە نوشتەی تێدەخەن)]
لوولە کردن
پێچان، پێچانەوە. [لوول دان]
مێشوولە
تۆفانە. [پێشکە]
نزوولە
نزووڵە، نزا، زووزە. [دۆعای مرۆڤی هەناسەسارد. (ناڵەی خەمگین)]
کولە
[کوللە، مێروویەکە]
کولە
کوڵ، سۆز (کوڵەی دەروون) [قوڵت]