تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاکوشادانه
بەرتیکێک که بۆ هاتن پێشکەشی میوانی دەکەن.
پاگوشایی
پاکردنەوه←[پاکردنەوه (به پێی پێوانه دەبوا «پابوونەوه» بوایه، بەلام «پاکردنەوه» به کارده-هێنرێت.)]
پرووشه
تووکه، پرووکه. [(بارینی لەسەرخۆی بەفرەڵووکه.)]
پرووشەپرووش
توکەتووک، پرووکەپرووک. [(بارینی هێواش و دەنکەدەنکەی بەفر یا زوقم.)]
پووشانه
ئەو باجەی که ئاغا له بەرامبەر کەڵک وەر گرتن له سووتەمەنی و پووش و پەڵاشی دەشتەوه له ڕه-عیەتی دەسێنێت.
پووشاڵ
پووش، ڕیشۆڵ. [وشکه گیا]
پووشوپڵاش
پڵوپووش، پووش. [وشکه گیا]
پووشڵه
پووشی لۆکه پێداپێچراو که ژەنگی ناو گوێی پێ پاک دەکەنەوه وەک لۆکەی دەرمان تێوەدراو دەری دەهێنن.
چاوشارەکێ
قولولولو. [چاوشارکێ (یاریەکی بەناوبانگه.)]
چاوشڕ
کەسێک که بەردەوام ئاو له چاوی دێت.
چرامووشی
دەسەچرا. [چرا فتیله]
چێوشەقه
دارشەق. (ئەو دارەی شەل یا پێ شکاو دەیخەنه بنباڵیان.)
چەفتەوشێره
سەرنجه، تواشا، وردەوبوون. [تێڕامان]
چەوروشیرینی
مەرایی (ئیدیۆمه.)
چەوروشیرینی
موورووی خۆشەویستکەر.
ڕاوشکا
سۆنگە، شێنەیی، ئاسوودەگەری.[ئاسوودەیی، بێخەمی، ئیسراحەت]
ڕوشد
ڕژد، باڵاکردن، بەرزوبوون.[گەشە کردن]
ڕوشد
ئاوزیان.[ئاوزان، فامین]
ڕووشیان
خراشیان، ڕووکیان.[ڕووشان، سەرچڵ بریندار بوون]
ڕۆحوشک
گیانمردگ.[دڵمردوو]