تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوشجی
بازەوان [ئەو کەسەی سەرپەرەشتی بازە ڕاو دەکات]
قوشقن
پاڵدۆ [پاڵوو: گوریسی بن کلکی یەک سم (وشەیەکی تورکیە)]
قوشقی
تورە، ئەڵۆز [ڕق هەستاو]
قوڕقوشم
سرب [کانزایەکە (تورکیش قوڕقوشمی پێ دەڵێن)]
قەڵادووشان
بان شان [سەرشان: بەشی سەرەوەی پشت هەروەها: ئەملاولای مل]
لووشانن
لووشین، هەڵلووشانن، قووت کردن، لووش کردن. [هەڵلووشین]
لووشانن
ەڵلووشانن، دالووشانن. [هەڵلووشین، هنگ کردن (وەک: هەڵلووشین و دالووشینی چڵم)]
لووشاوە
لووشکە
دەنگی هەڵلووشین یا هنگ کردنی چڵم بە دەم گریانەوە.
موشاع
ناوکۆیی. [دارایی هاوبەش کە بەشی شەریکەکان دیاری نەکراوە]
موشاعەرە
بەرانبەرکێ. [شەڕەشیعر (کێبەرکێ شیعر خوێندنەوە کە پێویستە پیتی سەرەتای شیعری دوورهەمین کەس هەمان پیتی کۆتایی شیعری یەکەم کەس بێت، دەنا دەیدۆڕێنێت)]
موشفەڵەت
کار، سەرجەنجاڵی، سەرپێچیاگی، سەرگەرمی. [سەرقاڵی]
موشوورەت
ڕاوێژ. [مشوور، تەگبیروڕا]
مڕوشت
مشتومڕ. [ململانێ، دەسدرێژی]
نانەوشکە
[لەتوپەتی وشکەوەبووی نان.]
ناوشاخ
نیرۆکە، کورەک شاخ. [کرۆکی ناو شاخی حەیوان.]
ناوشان
کۆڵنجگا، حەجامەتگا. [نێوان هەر دوو شان.]
نوشووز
بێقسەیی، نافەرمانی. [سەرپێچی کردن.]
نەرموشل
شلومل. [بەرانبەری ڕەقوتەق. (وەک: لەشی نەرموشل.)