تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وس!
بێ دەنگ! [وست! (وسکت!)]
وسا
ئوسا. [وەستا، فێرکەر]
وستن
خستن. وزتن، پەرت کردن. [فڕێ دان، هاویشتن]
وسعەت
گوشانی، دەرەتان، درێژی و پانایی. [فراوانی]
وسمه
ڕەنگێکی ڕەش کە ئافرەتان بە کاری دەهێنن]
وسڵ
مەلە. [خۆشتنی شەرعی]
ئاسیاونوسا
[ئاش وەستا: وەستای ئاش دروستکەر].
ئاوسیان
ماسین. [ئاوسان، پەنەمان]
ئاوسەرکەفتن
ئاوپۆش. [ئاوداپۆشین (داپۆشرانی هەر شتێک بە هۆی ئاوەوە.)]
ئاوچاوسەتن
ترسانن، تۆقانن. [ترساندن، زراوبردن]
ئوسا
وسا، مۆچیار، مۆچکەر. [وەستا، مامۆستا، فرکەر]
ئوسا
وسا، مۆچیار، مۆچکەر. [وەستا، مامۆستا، فرکەر]
ئوستورلاب
[ئامێرێکە بۆ ئەندازە گرتن، لە ئەستێرەناسیدا بەکار دەبرا].
ئوسقۆف
[دادپرسی مەسیحیەکان].
ئەسپاوسەفەر
تفاق ڕیگە. [پێداویستی سەفەر]
ئەنگوسیلە
کلکەوانە. [ئەنگوستەویلە]
ئەنگوسیلە
ئەنگوسانە. [شتێکی کڵاوئاسایە (گۆرەوی چنەکان لە چەرم دروستی دەکەن بۆ پەنجەیان.)]
ئەنگوسیلەی بێ کاسە
ئەڵقە. [ئاڵقە: کلکەوانەی بێ نەقیم].
ئەنگوسێ
کەمێ. [تۆزێ]
ئەنگوسە گەورە
سپێ کوژە. [قامکە گەورە]
ئەوسا
لەمەوبەر، جاران، ئەو وەختە. [لەمەوپێش]
ئەوسا
لەودوا، لەمەودوا. (من ڕۆیم، ئەوسا ئەو هات، من ئەڕۆم، ئەوسا تۆ بێ.) [لەمەوپاش]
بانەوسان
بان نووسان. [خەوتن لەسەر باندا.]
باڵەخانەی تاوسانی
باڵەخانه. [ژوور لەنهۆمی دووەمی خانوودا.]
برووسک
پزووسک، پرووسک. [پزیسک، ئاورنگ]
برووسکانن
تیرەکێشان. [تەزووی بەژان پێداهاتن. (بۆ نموونه: تیرەکێشانی برین.) هەروەها: بریقەدان]