تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چوار¬شەممه
چوارئاینه
چواروێنه (جۆره زوبێەکی شەڕه.)
چواربەن
قورسی. [کورسی: مێزێکی تایبەت بوو که زستانان ئاگریان دەخسته ژێری و به دەوریدا دەنووستن.]
چوارتاقی
گومەز سەر گۆڕ. [هەیوانی گومەزداری سەر قەبر.]
چوارخرت
بەخته. [(بزن یا مەڕی چوار ساڵه.)]
چوارزربه
چوارقەمچ. [(تاشینی ڕیش و سمێڵ و ئەبرۆ و برژانگ) بۆ نەتک کردن.]
چوارسوو
چوار گوزەر. [(ئەو تاقەی کەوتووەته نێوان چوار تاریکه بازاڕەوه.)]
چوارسووچ
... چوار گۆشه. [چوار کونج]
چوارشانه
کوڵەپڕه، کەتوکڵفت. [زەبەلاح]
چوارقوڵفی
قازان یا گوڵدانی چوار دەسک.
چوارلا
چوارلانه، دووباد. [بەنی چوار لۆ، بەنی دوو جار بادراو.]
چوارناڵ
غار، تار، چواره. [پڕتاو: غاردانی توند.]
چوارهەنگۆڵه
ئیدیۆمه له بێهێزی و دەسەوسان بوون له کاردا.
چوارپا
چاروا، ماڵات. [چوارپێ، ئاژەڵ]
چوارپاچکه
هەر شتێکی چوار پێچکه. وەک: کورسی و مێز و ...
چوارپاڵو
شەشپاڵوو. [شەش ڕوو، خشتەک]
چوارپاڵوو
بەردی ڕێکوپێکی بەنایی.
چوارپایه
مێزی چوارپێچکه.
چوارچوار
چوار- کەس یا شت- له دوای چوار.