تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەتۆڵ
هەتەڵ. (هەتۆڵ مەتۆڵ) [هەلوور، هەتووڵ: وشەی سەرەتای هەلووربلوور]
هەتۆڵ مەتۆڵ
هەتەڵ مەتەڵ. [هەلوور بلوور (یاریکی بەناوبانگە، منداڵان لە پاڵ یەکدا دادەنیشن و یەکێک دەبێتە سەردەسە و ئەم ڕستانە یەک دوای یەک بەسەر قاچەکاندا دەخوێنێتەوە، وشەی کۆتایی کە «هەڵیلووش» بەر هەر قاچێک کەوت ئەو قاچە هەڵدەکێشرێت، هەتا یەک قاچ دەمێنێتەوە، ئەمەش ڕستەکانە:)]
(هەتۆڵ مەتۆڵ، سەیی گەڕۆڵ، ئاردەکێم ئاردانەکێ، مێخم کوتا، مێز هەڵبەزی، تیکەی چەپم، لەینە بەزی، بەن سوور بام دا، عایلەمەنە خوام دا، کاسەی ماس، پڕ لە پووش، خوای دای، هەڵیلووش)