تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نەعوووزوبیللا!
خوانە خواسو! خوانەکا!، پەنابەخوا! [خوایە پەنا بە تۆ!]
نەعێ
[(سووکەڵە ناوی «نەعیم»ە، ناوە بۆ پیاوان.)]
نەعەم
بەڵێ. [وایە، ئەرێ، بەلی]
نەغم
نەقم، قوموش، کونا، نۆغۆم. [ڕێگەئاوی کارێز لە ژێر زەویدا.]
نەغمە
ئاواز، سەدا. [ئاهەنگ، دەنگی خۆش.]
نەفت
[نەوت]
نەفخ
سوو، بارە. [سوود، قازانج]
نەفرەت
نەفس
نەوس. دڵ. گیان. [حەز، مەیل، ڕۆح. دڵ و دەروون]
نەفس
کەس، نەفەر. [تاکەکەس]
نەفس ئەممارە
دڵ، نەوس. [دەروونی خراپەخواز.]
نەفس ناتیقە
گۆیایی. [نەفەسی پێگەیشتوو کە لە مانا و واتا گشتیەکان دەگات.]
نەفس کولل
گیان گیانان. [گیانی گشتی کە پلەیەکە لە ژوور ئاوەزی گشتیەوە.]
نەفی
دەرکردن، لابردن. [دوورخستنەوە]
نەفەر
کەس. [تاکەکەس]
نەفەس
هەناسە، بینگ، پینگ، ئاه، بای دەم. [کزەبایەک کە لە ناو دەم و سیپەلکدا دێت و دەچێت.]
نەفەس
پووک. [مژ (مژ دان لە قەلیان.)]
نەفەقە
بژیو، گوزەران. [مایەی ژیان]
نەقارە
دەوڵ، دەهۆڵ. [تەپڵی گەورە]
نەقارەخانە
دهۆڵگا، دەوڵخانە. [جێگەی دەهۆڵ لێدان.]