تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مووچاننەوە
چەماننەوە، قەد کردن. [خوار کردنەوە، چەماندنەوە، نوشتاندنەوە]
مووچیانەوە
چەمیانەوە. [چەمانەوە،لاربوونەوە، نوشتانەوە]
مڕبردنەوە
مڵازگرتنەوە. [خۆمەڵاس دان]
مڵازبردنەوە
مۆڕبردنەوە. [خۆماڵاس دان]
مۆڕبردنەوە
تێڕەو کردن، بەتەوسەو تواشا کردن، بە زار چاو نواڕین. [(بە گۆشەی چاو ڕوانین لە تووڕەییدا)]
ناوینەوە
سواخ دان، هەڵناوین، ساوین. تلانن. [سواغ دان. تێهەڵژەندن (بە هەر شتێک.)]
ناوینەوە
نووچیانەوە
نیانەوە
[دانان، نانەوە (وە؛: نانەوەی تەڵە یا نانەوەی سەری قابڵەمە.)]
نیانەوە
نونگ کردن، سۆراخ کردن. [نانەوە، بە شوێندا گەڕان و دیاری کردن]
نیانەوە
هەڵخستن، دارکێشان. (شەلەمی نیاگەسەو. تەونی نیاگەسەو. تەونی تیاگەسەو.) [دانان لە بەر خۆر یا لەبەر بادا. هەروەها: هەڵواسین و بە دارەوە بەستن.]
نیشتنەوە
نەمان. [نزمبوونەوە (وەک: نیشتنەوەی ئاوەسان.)
نیشتنەوە
دادان. [لووبوونەوە، بە تەوژم بەرەوخوار هاتن (وەک: نیشتنەوەی باڵندە یا فرۆکە.)]
نەمیانەوە
نەویانەوە، چەمیانەوە، دانەوین، خەمیانەوە، خەمەوبوون. [داهاتنەوە، چەمینەوە]
هاتنەوە
گەڕیانەوە، هەر، ئەواگل [گەڕانەوە]
هۆنانەوە
بەنەوکردن، هۆنینەوە. [بە نەنەوە کردن، گرتنەوە (وەک: هۆنینەوەی مووروو)]
هۆنینەوە
هۆنین، هۆنانەوە، بەنەوکردن. [گرتنەوە، بە بەنەوە کردن. (وەک: هۆنینەوەی تەزبێح)]
هۆنینەوە
هۆنانەوە، هۆنین، بافین. [گرتنەوە، چنین، تەنین.]
هێدی بوونەوە
هێمنەوبوون، ئارام گرتن، هێدیەوبوون. [هێوربوونەوە]