تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نان
[هەویری بە ئاگر برژاو.]
نان بدێ
[دەهەندە، بەخشەندە]
نان تیری
[نانی بە تیرۆک پانەوەکراو.]
نان جۆ
نان جوین. [نانێک کە ئاردەکەی لە جۆیە.]
نان جەژن
[خواردنێک کە لە جەژندا لێدەنرێت.]
نان حەفتە
[(خواردنێک کە پاش گواستنەوەی بووک تا حەوت ڕۆژ بە نیوەڕوان و ئێواراندا بۆ ماڵی زاوای دەنێرن.)]
نان خاسەیی
[(نانێکی سپی و بە نرخ بووە کە ئاردەکەی لە هێلەک دراوە.)]
نان خوەرشت
پێخوەر. [پێخۆر]
نان خەتەنە
خەتەنە سووران. [ئاهەنگ و بانگهێشتن بە بۆنەی خەتەنە کردنی منداڵەوە].
نان دان
[خۆراک بەخشین.]
نان زایین
[خواردنێک کە بە بۆنەی مناڵ بوونەوە لێدەندرێت.]
نان زەماوەن
[خواردنی شایی.]
نان سەفەر
[خواردنێک کە بە بۆنەی گەڕانەوە لە سەفەر لێدەندرێت.]
نان سەیر
قاولەمە. [خواردنی سەیران.(توێشوویەک کە دەیبەن بۆ سەیران یا بۆ ڕاو.]
نان لەوزینە
[جۆرە شیرینیەکە.]
نان ماڵ تازە
[(خواردنێک کە لە کاتی کڕینی خانووی تازەدا بۆ خەڵکی لێدەنێن.]
نان ماڵی
[نانی پانی تەنک کە لە ماڵدا دەخورێت.]
نان وشکی
نانی خاڵی. (نانی بێ پێخۆر.)]
نان وەوی
نان حەفتە. [(خواردنێک کە بە شوێن بووکدا لە ماڵی باوکەوە بۆ ماڵی زاوای دەنێرن.)]
نان پرسە
[خواردنێک کە لە تازەیەدا بە خەڵک دەدرێت.]
نانتەنووری
[نانی لە تەنووردا برژاو.]
نانخوا
زیرەی ڕۆمی. [جۆرە زیرەیەکە.]
نانە شان
[(شتێکی سینی ئاسایە کە لە لقی داربی دەیچنن.)]
نانە ڕەقە
[لەتوپەتی وشک و ڕەقی نان.]
نانەشان زەلین
زەنبیل. [(شتێکی سینی ئاسایە کە لە قامیش دەیچنن.)]
نانەلەم
[نانەسکێ (کەسەێک کە تەنیا بە خۆراک بە کرێ گیراوە.)]
نانەوا
[کەسێک کە پیشەی نان کردنە.]
نانەوایی
[دووکانی تایبەتی نان کردن.]
نانەوشکە
[لەتوپەتی وشکەوەبووی نان.]
نانەوکردن
[پان کردنەوەی هەویر بۆ نان.]
ئیعتنانەکردن
باک نەبوون، پەروانەکردن، پەک نەکەفتن، نەترسان. [دەربەس نەهاتن، بایخ پێ نەدان]
جەژنانه
خەڵات بە هۆی ڕۆژی جەژنەوە.
درگاژەنانە
دەرگوشادانە.[شیرینی دان بە هۆی کردنەوەی دامودەزگایەک.]
زینانەوان
دوساخچی، دوساخوان، بەنیوان. [بەندیوان: لێپرسراوی بەندیخانه.]
سفت هۆنانەوە
[توند تەنین]
عادەت ژنانە
بێ نوێژی [خوێنی مانگانەی ژن]
هۆنانەوە
بەنەوکردن، هۆنینەوە. [بە نەنەوە کردن، گرتنەوە (وەک: هۆنینەوەی مووروو)]
ژنانه
[تایبەتی ئافرەت.]
گەنانن
[ڕزاندن لە تەڕاییدا، بۆن ناخۆش کردن.]