تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مەنگ
گێج، وڕ. [حۆل، گێژ]
قوبووڵ مەنگەڵ
قلیانداری، قوبووڵ [ (جێگەی ئامرازی تایبەتی قلیان کێشانکە قلیاندار لە ئاسپی دەنێت)]
مەنگۆڕ
مانگۆڕ، گەورەکەنیشک.[ گەورەکچ، قەیرەکچ]
مەنگۆڵە
زەنگۆڵە، گوڵەنگ. [زڕزڕە، گوڵنگە]
مەنگەنە
نەوشار. [گیرە (مەنگەنەی گووشین)]
مەنگەنە
ماشین، مەکینە. [کۆمەڵێک پارچە و ئامراز کە بۆ ئەنجام دانی کارێک بەیەکەوە بەسراون]
مەنگەنە
مەنجەنێق. [ئامرازی هاویشتنی بەردی گەورە لە شڕی جاراندا]
مەنگەڵ
مەنەڵ. [مقەڵی]
هەنگوورێ مەنگوورێ
یاریەکی منداڵانە کە یەکیان بە پێی پشک خستن چاوی یەکێکی تریان بەدەست دەگرێت و پەم ڕستەگەلە دەڵێت:((هەنگوورێ مەنگوورێ، سیام بەبان کووڕێ، نەتەقەبوو نەڕەقە، زەردەواڵە بدا بە جێگەی حەقومەقانیوە حەقە)) لە کاتی وتنی وشەی((حەقە))دا منداڵێکیتر پڵتۆک لە لووتی چاوبەسراوەکە دەدات، ئەگەر پڵتۆک وەشێنەکەی ناسی خێرا ڕزگاری دەبێت و دەچێتە کۆڵی و بەدەست هەردووچاوی دەگرێت و ڕستەگەلی پێشوو دەڵێتەوە و بەم جۆرە تا کۆتایی یاریەکە.)