تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مەم
مەمک، مەمکە. [مەمە]
مەم
[(پیتی «م»ی نرکەر چوەتەسەر «م»ی کەسی یەکەم، وەک: مەمکوژە! بەرامنەری بم)]
مەمات
مەرگ، سەرمەرگ، مردن. [گیان دەرچوون]
مەمنووع
ناڕجوا، ناشایسە. [قەدەغە]
مەمنوون
خوەشنوو، دڵخوەش، پێزان. [سوپاگوزار، نمەکناس]
مەمنوونی
خوەشنوودی، دڵخوەشی، پێزانین. [سوپاسگوزاری، نمەک ناسین]
مەمکە
مەمک، مەم، مەمە، مەمۆڵە، مەمڵە. [مەمێ، مەمڵە]
مەمکەبەن
مەمکبەند، سووتیان.
مەمکەفەرەنگی
مەمکەشووشە.
مەمکەڕەش
ژنێک کە شیر بە هەر مناڵێک بدات دەمرێت.
مەمکەی پیاگ
مەمۆڵە. [مەمکی پیاو]
مەمڵەدەمێ
شیرەخوەرە. [مەمکەخۆرە]
مەمڵەکەت
جاخ، زێد، سەرزەوین، خاک. [زاگە، نیشتمان]
مەمۆڵە
مەمۆڵێ. [مەمکەی بچووک، مەمکە پیاو]
مەمە
دایلن. [دایەەن، تایەن]
مەمەر
نیەر، بوڵوننی. [مینبەر، دوانگە]
مەمەر
بەشگا، سەرچاوکە. [(جێگەی دەبەشکردنی ئاو)]
مەمەڕ
ڕێگە، ڕاڕەو [ڕێگوزەر، ڕاڕەڤ]
کونای مەمکە
[کونی مەمک]
گۆی مەمکە
[چیچک.]
لامەمکە
لامژە، لاشیر، هاومژ. [دوو منداڵ کە شیری ژنێک دەمژن.]
لامەمکە
لادایان. [(کەسێک کە لەگەڵ منداڵی خۆیدا شیر بە منداڵی کەسێکی تریش بدات.)]
پامەمەری
ئەو لاوێنەوەی که له بەردەم مینبەردا شیعر دەخوێنێتەوه.