تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مەجەررەد
تەنیا، کەنارەگیر. [دوورەپەرێز لە دونیا. (تەرکەدونیا)]
مەجەسسەمە
کەڵافەت، شێوە، تەنیسە. [پەیکەر]
مەجەعمە
سینی، شامخوەری. [(سینی گەورەی مسی)]
مەجەووەف
پووک، پووچوڵ، پووت. [کلۆر]
مەجەڕڕەد
تا، هەر ئەونە، ئەونە. [لەگەڵ، هەر ئەوەندا]
دۆڵمەجەرگ
موار.[(ڕێخۆڵەی مەڕ پڕ دەکەن لە گۆشت و برنج و داوەدەرمان و هەڵیدەگری بۆ خواردن.)]