تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زمسان
زۆسان، زستان. [وەرزی چوارەمی ساڵ. (<<زەم>> هەمان سەرمایەواته: وەرزی سەرما، کەسێ مانگه: بەفرانبار، ڕێبەندان ، ڕەشەمه.)]
سمسار
دەس فرۆش، وردە فرۆش[دوکاندارێک کە کەل وپەلی ناو ماڵ مامەڵە دەکات]
شەمسە
[ئەڵقە و قۆپچەی لبادە و پاڵتۆ کە بە شیوەی گوڵ - یا لە گەوهەر- دروست دەکرێت]
قوڕومساخ
ژنحیز [بێ نامووس، ژن بەمز]
قوەی لامسە
ساوایی، هێز ساوایی [هێزی بەرکەوتن]
قەڵەمسڕ
[پەڕۆیەک کە قەڵەمی پێ دەسڕن]
لەمساوە
ئیسالا، لەئیسەو، لەمەوسا. [لەمەوسوا، لە ئێستە بەدواوە]
نیمسۆز
چوڵوسک. [چڵۆسک: داری نیوەسووتاو.]
ترمس
هەرزەڵه،تاڵیش
ترمس
هەرزەڵه،تاڵیش
جمس
جووڵه، جمه، زیوە. [بزووتن]
خومس
پەنجیەک. [پێنجیەک (یەک بەش له پێنج بەش.)]
لەمس
سس. [سست، لەجووڵە کەوتوو]
لەمس
ساوا، ساوین، دەس لێدان. [بەرکەوتن]
نمس
مشکەخوەرە. [(گیاندارێکی میسریە کە مشک و مار دەخوات.)]