تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مس
پاقر: کانزایەکی سووری بەناوبانگە..
مساقوڵی
[سووکەڵەناوی «موستەفا قولی»ە]
مسال
مەتەڵ، وێنە، نموونە. [نموودە، نمانا]
مست
گوێل، دوومشت. [مشت، پڕ هەر دوو دەست بە قووڵ کراوی]
مستودرۆش
مشتەکۆڵ لە درەوشەدان: شەڕی نێوان بەهێز و بێ هێز.
مسقاڵ
کێشێکە. (هێندەی قورسایی 24 نۆک)
مسقاڵ
سەنگ. [کێشانەیەکە]
مسگەر
مزگەر: کەسێک کە دەفری مسین دروست دەکار یا دەفری مسین سپی دەکاتەوە.
مسیوەتی
ناراوی، تاڵاوی، تاڵاوکیش، زووخاوکێش. [بەربەڵا]
مسەققەلات
زەوی و باخ و دووکانی ناو شار، کە بەرهەم و داهاتی هەیە.
چەکوش مسگەری
گەزینه. [(چەکوچی مزگەری.)]
ئەمسا
ئیسا، ئیسە، لەمەوسا. [هەنووکە، لەمەوپاش]
بمسێنەرەو!
[بمکڕەوه!، ڕزگارم که!]
تیمسال
شێوە، درۆشم. [وێنه]
خەمسەی موته حەییره
پەنجەی سەرگەردان. [پێنج هەساره سەرگردانەکه: (کەیوان، هورمز، بارام، ناهید، زاوه)]
خەمسەی موستەرەقه
پەنجەی دزیگ، پەنجەی تار. [پێنج ڕۆژی کۆتایی ساڵ.]
دەمسوان
ئاردەسوان.[ئاردەبڕبەن: ئەو وردە ئاسنەی لە کاتی بڕبەند کردندا دادەوەرێت.]
دەمسوور
گوسساخ.[نەترس، بێپەروا]
دەمسەرد
ناهمێ، دڵسەرد.[هیوابڕاو]
دەمسەردەو بوون
ناهمێ بوون.[نائومێد بوون]
زمسان
زۆسان، زستان. [وەرزی چوارەمی ساڵ. (<<زەم>> هەمان سەرمایەواته: وەرزی سەرما، کەسێ مانگه: بەفرانبار، ڕێبەندان ، ڕەشەمه.)]
سمسار
دەس فرۆش، وردە فرۆش[دوکاندارێک کە کەل وپەلی ناو ماڵ مامەڵە دەکات]
شەمسە
[ئەڵقە و قۆپچەی لبادە و پاڵتۆ کە بە شیوەی گوڵ - یا لە گەوهەر- دروست دەکرێت]
قوڕومساخ
ژنحیز [بێ نامووس، ژن بەمز]
قوەی لامسە
ساوایی، هێز ساوایی [هێزی بەرکەوتن]
قەڵەمسڕ
[پەڕۆیەک کە قەڵەمی پێ دەسڕن]
لەمساوە
ئیسالا، لەئیسەو، لەمەوسا. [لەمەوسوا، لە ئێستە بەدواوە]
نیمسۆز
چوڵوسک. [چڵۆسک: داری نیوەسووتاو.]