تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مانەن
وەک، تا، جفت، جۆر، چەشن، نەواخت، هاوتا، هاوجفت ... [هاوشێوە]
ماهچە
مایچە، مەنجۆخ. [(سەری ئاڵا کە بە شێوەیەکی کەوانەیی دروستی دەکەن.)]
ماهیر
ئاگا، شارەزا، سەڵیقەدار، مەلاح، سەرڕشتەدار. [کارامە، پسپۆڕ]
ماهییات
مایەگەل، مەغزگەل. [پێکهاتەگەل، چی بوونگەل]
ماهییەت
مایە، مەغز، قوماش، چەبوونی. [ڕاستێتی، چی بوون، پێکهاتەی سەرەکی. (ڕاستێتی ڕەها.)]
ماهەک
ئاڵگ. [ئاوسانی پێست پاش کوتان دژی ئاوڵە. (مادەیەکە بە هۆی ئاوڵەوە - بۆ نموونە - بەدی دێت.)]
ماو
ماوە، بەین، تۆ. [مەودا]
ماوت
[ماهووت: پارچەیکی کوڵکنه.]
ماوت پاکەوکەر
[فڵچەیەکە پارچەی ماهووتی پێ پاک دەکەنەوە.]
ماوش
تراز، ئەشکەنە. [مەنگەنە]
ماوش
باخوەر، کونا. [کونەبا، کون، بەین]
ماوڵ
ماوە، وادە، واز، بڕەس. [دەرفەت دان بۆ تاوێ.]
ماچومووچ
ماچماچێن. (ماچ کردن و لستنەوە)
ماچە
ما. [مێچکە، مێیینە]
ماچە ئوڵاخ
ماکەر. [دێڵە کەر]
ماڕین
شکانن. [شکاندن، لەت کردن، ورد کردن (وشەیەکی گۆرانیە)]
ماڕە
ڕاوکر، ڕامە. [(هێلکەیەک کە دەیخەنە ژێر مریشک تا هەر لەو جێگەیەدا هێلکە بکات)]
ماکان
کوناکان، لانەکان. [(کۆی «ما»یە و «ک»ی نیشانەی ناسراوی خراوەتە سەر، واتە: جێگەگەلی بزنەکێوی و مەڕەکێوی)]
ماکەر
ماچەئوڵاخ. [دێڵەکەر]