تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ماسیگیر
کەسێک کە ڕاوەماسی دەکات.
ماسیەوچنە
ماسیگیرە، زیقاوڵە. [ماسیگرە: باڵندەیەکە]
ماسە
مڵ، لمت، زیخ، ڕێخ. [ڕەمڵ، ڕیخ، لم (لمی نەرم)]
ماسە
کفت، لمت. [لماو، قوڕاو، لیتە]
ماش
دانەوێڵەیەکە.
ماش
چەند دارێک دەخەنە بەر نێی ئاش هەتا خوشوخاڵ نەکەوێتە ناوی.
ماش
پەنگ، ،ێسان، مەنەر. [(ڕاوەستانی ئاو و زۆرهێنانی)]
ماش کردن
پەنگەوخواردن، وێسان، مەن کردن، مەنەر کردن. [پەنگ خواردنەوە (وەستان و زۆرهێنانی ئاو)]
ماشانن
گەڕانن، دەس ماشانن. [دەست گێڕانن بۆ دۆزینەوەی شتێک]
ماشقە
یار، دڵبەر. [گراوی، دۆستی مێیینە]
ماشین
ماکینە، مەکینە، مەنگەنە. [لۆمەێک پارچە و ئامرازکە بۆ ئەنجام دانی کارێک بەیەکەوە بەسراون.
ماشین
قەتار. (قەتار ڕێگەئاسن) [شەمەندەفەر]
ماشە
سیپە، پا. [پەلەپیتکە (وەک: پەلەپیتکەی تفەنگ)]
مافەتە
مافەتا، گیابڕ (کرمێکی بچووکە لە بەرگێکی «کا»ییندایە کە مەڕ دەیخوات و دەمرێت)
ماقووڵ
گەورە. [بەڕێز، شکۆدار]
ماقووڵ
دانش پەسەن، داناپەسەن، زاناپەسەن، عەقڵ پەسەن، عاقڵ پەسەن. [گونجاو، ئەوەی ئاوەز پەسەندی دەکات]
مالووسکە
شوش، هەڵاتن، بەرزەوبوون. [(شوێنەواری دار یا قامچی لە لەشدا)]
مالک
خاون. [خاوەن، خودان، خێو]