تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەقا
ئاوکێش [ئاویەر]
سەقاخانە
[جێگای ئاو هەڵگۆزین]
سەقاقوش
[باڵندەیەکی ماسی گرە]
سەقام
سامان [ڕێک و پێکی دامەزران]
سەقاو
[جۆرە پەتایەکی ئاسپە کە لە ماقاو سەختترە]
سەقف
ئاسمان، بان، پۆشە [سەربان و تەختەپۆشی خانوو]
سەقمۆنیا
[شیرەی گیایەکە بۆ دەرمان دەشێت]
سەقەرە
دۆزەقە، دۆزەق [دۆزەخ]
سەقەنقۆر
[جۆرە مارمێلکەیەکی گەورەی کلک ئاستوورە]
دەسەقوڵف
ئەو کونەی قفڵ دەچێتە ناوی.
قەرسەقول
تەرس، پەین [تەرسەقول]
قەرسەقول خلەوکەرە
[گووخلێنکە، گووگلێنکە]
مسەققەلات
زەوی و باخ و دووکانی ناو شار، کە بەرهەم و داهاتی هەیە.
نەسەقچی
جەلاو، میرغەزەو. [جەللاد، بکوژ (میرغەزەب)]
ڕاسەقانی
ڕاسی.[بەڕاست]
ڕاسەقانی
فرسەق
فرسەخ [مەودایەکە (هەشت کیلۆمەتر، واتە سێ میل، کە دەکاتە دوانزە هەزار گەز)]
فرسەق شمار
فرسەق شمێر، فرسەق نما، نشانە [تابڵۆی مەودانیشاندەر لە سەرەڕێدا]
نەسەق
تەمە، تەمێ. یاسا. [سزادان لەسەر س ووچ و هەڵە. هەروەها: ڕێکوپێکی.]