تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سم
[سەرپەڵی ڕەقی سەری ئاژەڵ] (یەک سمە، دوو سمە)
سم
سمۆچک، سمۆچکە، پاقوڵاخ [سمی ئاژەڵی دوو سل)]
سم وشتر
[سەرپەڕی پەلی حوشتر]
مووی سم
کاسەی سم
[کاسە سم: پشتی سمی چوارپێ]
سماتە
[بەردێکی ڕاشی زبرە]
سماق
توتوم، تووتم [داری ترش]
سماقه
ڕەونج [ڕەقیتە: ڕەق بوونی لەش بە هۆی سەرماوە]
سمت
کەفەڵ، تەڕاف، لاتەڕاف [ئەستوورایی بەر کەمەر]
سمتاش
[سمبڕ، ئامرازی سم تاشین]
سمتوڵ
سمت، کەفەڵ، لاتەڕاف [ئەستوورایی بەر کەمەر]
سمراخە
چڵک گوێچکە [ژەنگی ناو گوێ]
سمسار
دەس فرۆش، وردە فرۆش[دوکاندارێک کە کەل وپەلی ناو ماڵ مامەڵە دەکات]
سمغ
کەتیرە، جەوی، هەنگوژە [شیری هەندێ ڕوەک]،
سمغ سوداب
هەنگوژەی سەداو [کەتیرەی گیای پێچن]
سمغ هەنگوان
بەرەژە [ (جیوەی گوڵپەڕ)]
سمغ کەون
کەتیرە، جەوی [کەتیرەی گیای گوێنی]
سمنت
سمانتە، چەمەنتۆ، چیمەنتۆ [سیمان]
سمنج
چەق، گێڕ، ڕکن [سەرسەخت، پێداگر]
سمڕسمڕ
[دەمەقاڵە، مشتومڕ]
سمکۆ
[سم بە زەوی داکوتانی ئەسپ]
سمکۆڵ
[هەڵکەندنی جێگایەک بە سم]
سمۆرە
[گیاندارێکی مشک ئاسای لە مشک گەورەترە لە ناو داردا دەژی]
سمۆچکە
سل [سمی ئاژەڵی دوو سم کە لە پێیەوە هاتووە دەرەوە)]