تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەجەری
[جۆرە سەرپۆشێکە (تەنیا سەرپۆشی چوارگۆشە دەدەن بە سەریاندا و لە ژێر ملیاندا بە دەرزی دەیباستن، ئیتر سەرپێچ و کڵاو ناکەنە سەریان، لە هۆزی قاجارەوە هاتووە)]
قەجەری
کۆپان قەجەری [ (جۆرە کورتانێکە لە هۆزی قاجارەوە هاتووە)]
قەناری
[کەناری (باڵندەیەکی بچووک و دەنگ خۆشە)]
قەیسەری
[ (چەن دووکان لە گۆمەزێکدا)]
لاتەری
[پشک: هەڵبژاردن لە ڕێگەی شانسەوە.]
لاری
گێڕی، کەچی. [خواری، چەوتی]
لاری
[(سەر بە شاری لار، وەک: کەڵەشێری لاری.)]
لەنگەری
دەفرێکی گڵینە لە تەشت دەچێت.
ماڵ سواری
چاروا، پاکێش. [بارەبەر، چوارپێ]
ماڵداری
دنیاداری، ماڵ گردەو کردن. [گردوکۆیی، دەست پێوەگرتن، کەیبانوویی]
مجری
سنۆق. [(سندووقێک کە لە دار و تەنەکە دروست کراوە.)]
مرداری
گوو. [پیسایی]
مرواری
گەوهەر. [مراری، لوولوو]
مشتەری
بسێن. [کڕبار]
مشتەری
برجیس. [هەسارەیەکە لە کۆمەڵەی ڕۆژسا. (هەسارەی شەشەم)]
مونەبەت کاری
خاتەمکاری. [ڕازاندنەوەی ئامرازی دارین بە نەخشونیگاری لە عاج و ئێسقان و ... دروسژکراو.]
مۆری
جۆرە پارچەیەکی ناسکە.
مۆری نەشکیلگە
دەسی نەخواردگە، هیچی نەخواردگە. [نەکراوەتەوە، باکارنەهێنراوە، هەروەها: هیچ شتێکی نەخواردووە]
مۆچیاری
مۆچ، مۆژیاری، ئامۆژیاری. [ئامۆژگاری، پەند]
مۆژیاری
ئامۆژیاری، مۆچیاری. [ئامۆژگاری، پەند]