تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەتر کردن
گژ کردن. [خۆ فش کردن (وەک: چەتر هەڵدانی تاوس.)]
چەرخ خواردن
چەرخیان، خول خواردن. [سووڕدانەوه]
چەرخ دەزک هەڵکردن
پارهەڵکەر، دەزگ هەڵکەر، خوێگل. [ئامێری کڵافەگر.]
چەرده
بام، تاڵه، ڕەنگ. (سیاچەرده) [ئاماڵ، مەیلەو]
چەشه خوەره کردن
چەشت کردن. [(فێرەڕاو کردنی تانجی یا باز –بۆ نموونه- به هۆی گیانداری بچووک یا باڵندەی ماڵیه-وه.)]
چەنان کردن
ئەونه کردن. [هێنده کردن، ئەوەنده کردن]
ڕابگردن
بگردن، گوزەشتن، ڕوین.[ڕابردن]
ڕابەر ئوردوو
پێشقەرەوڵ، دێدەوان.[سەرەتای لەشکر]
ڕاسەوکردن
ڕاستکردنەوەی شتی خوار.
ڕام کردن
گورۆکردن، لینی کردن، ئارام کردن، هێدی کردن، نەرم کردن.[دەسەمۆکردن، کەوی کردن]
ڕاوبەش کردن
گەمارۆدانی نێچیر.
ڕاوێژکردن
ڕاکردن
هەڕا کردن، هەڵاتن، هەڵنیشتن، دەرچوون، فڕە کردن، پڕتافیان.[هەڵهاتن، تێتەقاندن]
ڕاکردن
ڕێکردن، ڕێگە کردن.[بە ڕێگەدا ڕۆیشتن]
ڕسگار کردن
ئازاد کردن.[ڕزگار کردن]
ڕوانە کردن
بە درەقە کردن.[بەڕێکردن]
ڕوانە کردن
تەک کەفتن، لە تەکا ڕوین.[هاوڕێیی کردن، پاراستن]
ڕوانە کردن
هەناردن.[شاندن، ڕەوانە کردن، ناردن}