تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەورگرتن
ئاخڵەدان، دەورەدان.[چوارلا گرتن، ئابڵۆقەدان]
زرته
زیته. [(چاوگێڕان.)]
زرتی
بێ کاره، هیچ لێنەهاتگ. [خوێڕی]
زرتەزرت
زیتەزیت. [زیتەی زۆر. (دووبارە بوونەوەکەی لە بەر زۆربوونیەتی.)]
سمەخرتە
گیاندارێکی باڵا کورتی دەست و پێ کورتە]
سێجرتەکی
فەتاح پاشایی [جۆرە هەڵپەڕکێیەکە]
سەرتاس
[سینیەکی بچوکە کە بەسەر تاس دا نخوونی دەکەنەوە و دایدەخات]
سەرتاس
تاس [سەرڕووتاو]
سەرتاش
[دەلاک]
سەرتاشین
[لابردنی مووی سەر]
سەرتاق
[دارەرای سەر تاقە]
سەرتاپا
نەنام، باڵا [لە سەرەوە هەتا پێ، هەموو ئەندامەکانی لەش، هەروەها: گشت]
سەرتۆ
تۆژگ، تۆشک [توێژاوی سەر شلەمەنی (هەرجۆرە سەرتۆیەک وەک هی ماست یا چێشتە تەڕ یا شتی تر)]
سەرتۆی سرکە
بەڵخ [توێژاڵی سەر سرکە]
سەرتۆی شیر
خامە، سەرشیر [سەرتوێژی شیر]
سەرتۆی ماس
تۆژگ [سەرتوێژی ماست]
سەرتەرز
تەرز [لقی تەرچکی مێو]
سەرتەنوور
کارخانە [جێگەی چێشت لێنان]
سەرتەنگ
[قایشێک کە بە سەر تەنگەی زین دا دێت (تەنگەی دووەمی ئەسپ یا گوێدرێژ)]
سەرتەڵ
جیاواز [هەڵبژێردراو، هەرەباش (ئیدیومە)]